پشتیوانن

بۆ دووەم رۆژى لەسەریەک؛ عاموودا بۆ باشوور لەسەر پێیە


ئۆفێسى 964 لە رۆژئاواى کوردستان

“وەکچۆن باشوورى کوردستان بۆ پشتیوانى لە رۆژئاوا لەسەرپێ وەستا، ئێمەش لەسەرپێ دەوەستین و پشتگیرى لە باشوور دەکەین بۆ ئەو هێرشانەى دەکرێنە سەرى”، ئەمە قسەى عاموودا بوو بۆ هەولێر.

ئەمڕۆ دووشەممە، بۆ دووەم رۆژى لەسەریەک، چین و توێژە جیاوازەکانى شارى عاموودا لە رۆژئاواى کوردستان گردبوونەوە و بە وتەنەوەى سرووى “ئەی رەقیب” و بەرزردنەوەى ئاڵاى کوردستان، پشتیوانیان بۆ باشوورى کوردستان دەربڕى لەو هێرشانەى دەکرێنە سەرى.

چالاکوانانى شارەکە، ئیدانەى ئەو هێرشانەیان کرد کە کراونەتە سەر پێشمەرگە و شارەکانى کوردستان و ماڵى سەرۆکى هەرێم و وتیان،”هەر هێرشێک بۆسەر ئەوان، هێرشە بۆسەر ئێمە”.

پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح