گەراجی پارکی شانەدەر بووەتە جێگەی مەینۆشان

+964 عادل کانەبی گەراجی پارکی شانەدەر کە دەکەوێتە ناو جەرگەی شاری هەولێر بووەتە شوێنی مەیخواردنەوە و پۆلیس و بەرپرسانی پارێزگاش دەڵێن ئاگاداری نین. بەپێی بەدواداچوونێکی تۆڕی 964، کۆمەڵێک گەنج شەوانە لە شوێنی راگرتنی ئۆتۆمبێل لە بەردەم پارکەکە کۆدەبنەوە و خواردنەوە کحولییەکان دەخۆنەوە بە زۆریش لەناو سەیارەکانیان دانابەزن. بەگوێرەی ئەو تۆمارە ڤیدیۆییانەی تۆڕی 964 بەدەستیهێناوە، دەیان سەیارە دەبینرێت کە بە مەبەستی خواردنەوەی مادە کحولییەکان راوەستاون و هەندێکیان رۆشناییان پێکردووە. لەسەر ئەم پرسە، تۆڕی 964 پەیوەندی کرد بە پارێزگا و پۆلیسی هەولێر، ئەوان رەتیانکردەوە ئاگاداری ئەو بابەتە بن، بەڵام وتیان بەدواداچوونی بۆ دەکەن.