نرخى نەوت لەبن 117 دۆلارە؛ 5 مانگە ئەوەندە بەرز نەبووەتەوە

وریا فەتاح

نرخى نەوت بەردەوامە بە بەرزبوونەوە و یەک بەرمیل برێنت لە سەروو 116 دۆلارەوەیە، لە کاتێکدا بەیانى بە 114 دۆلار بوو.

لە ئێوارەى ئەمڕۆوە، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کرد و هەردوو پێوەری نەوتی برێنت و تەکساس بازدانێکی نوێیان تۆمار کرد

نەوتی خاوی برێنت، یەک بەرمیلى نرخەکەى گەیشتووەتە 116 دۆلار و 4 سەنت، ئەمەش بەرزبوونەوەیەکى خێرایە بە رێژەى 2.85%.

ئەم بەرزبوونەوەیەش پێمان دەڵێت، ئەمە بەرزترین نرخە لە ماوەى پێنج مانگى رابردوودا، تۆمار کرابێت.

هاوکات نرخى یەک بەرمیل نەوتى تەکساس، بە 103 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت و ئەمەشیان بە رێژەى 3.54%، رووى لە هەڵکشان کردووە.

ئەم بەرزبوونەوە خێرایەی نرخی نەوت بەهۆی نیگەرانییەکانە لە کەمبوونەوەی بڕی خستنەڕوو لە بازاڕەکانی جیهان و ئاڵۆزییە جیۆپۆلەتیکییەکان کە کاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر کەرتی وزە دروستکردووە.