لە حاجیاوا

کۆگای هەفتە بازاڕێک سووتا

+964

ژێوار خدر

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆگای هەفتە بازاڕێک لە کفرەدۆڵی قەزای حاجیاوا سووتا و زەرەو زیانێکی زۆری مادی بەرکەوت.

عەلی قادر، وتەبێژی بەرگری شارستانی راپەڕین بە 964ـی وت، ”ئاگرەکە لە هەفتە بازاڕێکی گوندی کفرەدۆڵ کەوتووەتەوە و بەشی کۆگاکەی بە تەواوی سووتاوە و شتێکی وای بۆ دەرنەچووە.”

وتیشی، تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نازاندرێت، بەڵام تیمەکانمان لە لێکۆڵینەوەدان بۆ دۆزینەوەی هۆکارەکەی و جگە لە زیانی مادی ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

ئاگرێکی گەورە لە سنووری قەزای حاجیاوا کەوتووەتەوە

ئاگرێکی گەورە لە سنووری قەزای حاجیاوا کەوتووەتەوە