لە پشدەر

بەراز رەزوباخی جوتیارانی نەهێشتووە

+964

محەمەد عەلی ــ پشدەر

لە بەشێک لە گوندەکانی پشدەر بەهۆی زۆری ئاژەڵی بەرازەوە جوتیاران دەستییان لە رەزو باخەکانیان بەرداوە، جوتیارێکی سنوورەکەش دەڵێت، “بەهیچ شتێک دەرەقەتیان نایەین پێویستە لایەنی پەیوەندیدار چارەیەکمان بۆبدۆزێتەوە.

سەباح محەمەد، جوتیارێکی گوندیی بێگەڵاسە بە 964ـی وت، ”بەراز تەنگی پێهەڵچنیوین، رێژەیان زۆر زیادیی کردووە، بەرهەمی ترێی ئەمساڵیان نەهێشتووین.

وتیشی، تەنیا ترێ نییە، بەرهەمەکانی دیکەشمان وەکو تەماتە و خەیار زیانییان بەرکەوتووەم چونکە بەرازەکان بە مێگەل بەناو رەزو باخەکانمان دەکەون، ئەوەی نەشیخۆن زیانی پێدەگەیەنن.

روونیشیکردەوە، بەرازی مێیە لە ساڵێکدا 18 بەچکەی دەبێت، ئەمەش رێژەیەکی زۆرە و هەموو ساڵێک رێژەیان بۆ 10 بەرابەر زیاد دەکات.

”پێویستە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان رێگاچارەیەک بدۆزنەوە، بۆلەناو بردن و دورخستنەوەیان،چونکە ئەگەر چارەسەر نەکرێن گوندەکان چۆڵ دەبن، کشتوکاڵ کردن سودی نەماوە بەس ماندوبوونمان پێدەبڕێت” سەباح محەمەد وای وت.

لە گوندی بێگەڵاس، 500 دۆنم رەزوباخ هەیە، بۆ هەر دۆنمێک یەک تۆنو نیو بەرهەمی ترێ هەیە، بەرهەمی ساڵێکیش زیاتر لە 700 تۆن ترێیە، خواستێکی زۆریشی لەسەرە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

بەرازەکانی گوندی فەقێیان لە هیچ ناترسن

بەرازەکانی گوندی فەقێیان لە هیچ ناترسن