پێنج خاڵ لە بڕیارەکەدا هەیە

کار بۆ ئەندازیارە بێ کارەکان دەدۆزرێتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان هەنگاوی پراکتیکی دەستپێکرد بۆ دامەزراندنی سەنتەری هەلی کار و یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستانیش، هەنگاوەکەی بە فەرمی بۆ لق و نووسینگەکانی نارد و کارەکەی پێ ناساندن.

سەنتەرەکە بۆ ئەوەیە، هەلی کار بۆ ئەندازیارە بێ کارەکانی تێدا بدۆزرێتەوە.

لە نووسراوێکدا کە سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان، وەک بڕیاری سەندیکای ن.س 31-2024 لە رۆژی 22.8.2024، بڕیاری لێداوە بە پێنج خاڵ سەنتەرەکەی دامەزراند.

خاڵەکان ئەمانەن:
– پەیڕەو بۆ سەندیکاکە لە ماوەیەکی نزیکدا دابنرێت.
– بارەگای سەنتەر لە ئەنجومەنی سەندیکا/ هەولێر دەبێت.
– سەندیکای ئەندازیاران پێداویستییەکان دابین دەکات.
– لەگەڵ هەموو دامودەزگا حکومی و تایبەتەکان هەماهەنگی دەکات.
– بۆ بڵاوکردنەوە و پێدانی داواکارییەکان پەیج و ئەکاونتی واتسئەپی دەبێت.

لە نووسراوەکەی عەبدولڕەحمان عەلی کوردە، نەقیبی ئەندازیارانی کوردستان کە وێنەیەکی بە 964 گەیشتووە ئەوە باسکراوە، “سەنتەرەکە رۆڵی دەبێت لە ئاسانکاریکردن بۆ ئەندازیارانی بێ کار و هەروەها دامودەزگا حکومی و تایبەتەکان کە ئەندازیارە پسپۆڕییە جیاوازەکان بخرێنە سەر کار”.

لە بارەی هەنگاوەکەی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان، یەکێتی بەڵێندەرانی کورستان لە ئاگاداریەکدا کە بۆ سەرجەم کۆمپانیا بەڵێندەرایەتیەکان و ئەندامانی یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستانی ناردووە، داوا دەکات، سەنتەرر بە فەڕمی قبوڵ بکەن و کار بکەن بۆ خستنەکاری ئەندازیارە لێ هاتووەکان”.

نوسراوی سەندیکای ئەندازیاران و یەکێتی بەڵێندەران؛