نوێنەرێكی مامۆستایانی وانەبێژ: 

ئیتر پرۆسەی “مامۆستای وانەبێژ” كۆتایی هات و هەوڵی “هەمیشەیی” دەدەین

964+
شۆڕش هەركی – هەولێر

نوێنەری وانەبێژانی شارەزوور رایگەیاند، بڕیارەكەی حكومەت بە گرێبەستكردنی مامۆستایانی وانەبێژ، پرۆسەی وانەبێژی كۆتایی دێت و هەوڵ دەدەن لە دوو ساڵی داهاتوو داوای دامەزراندنی هەمیشەیی بكەن.

محەمەد کەمال، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژی پەروەردەی شارباژێر ئەمڕۆ لە هەولێر بۆ 964 قسەی كرد و ئاماژەی بەوە دا، بڕیاری حكومەتی هەرێم بۆ بەگرێبەستكردنی مامۆستایانی وانەبێژ، سەقامگیری بە وەزارەتی پەروەردە دەدات لە رووی میلاكی مامۆستایان لە قوتابخانەكان، هەروەها مامۆستایانی وانەبێژیش وا لێدەكات بە ئاسوودەیی بچنەوە قوتابخانەكان.

وتیشی، “هیوامان وایە لە دوو ساڵی داهاتوو پرۆسەی گرێبەست كۆتایی بێت و لە 2026 داوای دامەزراندن دەكەین، بە تایبەتی هەر كاتێك پڕۆژە یاسای بودجە گەڕایەوە پەرلەمانی عێراق، ئەوكات هەوڵی بە هەمیشەییكردن دەدەین، ئەوەش دەزانین دامەزراندن لە دەستی حكومەتی هەرێم نەماوە و لای حكومەتی عێراقە”.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 25.8،2024 حكومەتی هەرێم بڕیاری دا نزیكەی 38 هەزار مامۆستای وانەبێژ لەسەر داهاتی ناوەخۆ بكات بە گرێبەست و لە ماوەی مانگێكیشدا بڕیارەكە جێبەجێ بكرێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

سه‌رۆكى حكومه‌ت بڕیاری دا سه‌رجه‌م مامۆستایانى وانه...

سه‌رۆكى حكومه‌ت بڕیاری دا سه‌رجه‌م مامۆستایانى وانه‌بێژ بكاته‌ گرێبه‌ست