هێزەکەی حەشدی شەعبی لە کوڵەجۆ پاشەکشێیان کرد. فۆتۆ: 964
ئەی بۆ چی هاتبوون؟
“ھێزەکەی حەشدی شەعبی بۆ ئۆپەراسیۆنی داعش نەھاتبوونە کوڵەجۆ”
+964
میلاد جەلال – گەرمیان
ژووری ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی دیالە، دوای کشانەوەیان لە کوڵەجۆ، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تێدا دەڵێن”بۆ ئۆپەراسیۆنی داعش ھاتوون”، قایمقامی قەزای کفریش دەڵێت”داعش لەو سنوورە نین”.
ئەمڕۆ یەکشەممە 25.8.2024 ھێزێکی حەشدی شەعبی، كە لە سێ لیوا پێکھاتبوون، نزیک کاتژمێر چواری بەیانی، ھاتنە گوندی سەید لە ناحیەی کوڵەجۆ سەر بە قەزای کفری لە ئیدارەی گەرمیان.
ساھیر عەلی، قایمقامی قەزای کفری بە 964ى وت،”ئەو بەیاننامەیەی ھێزەکەی حەشدی شەعبی جگە لە بیانوو ھیچیتر نییە، لەو سنوورەدا ھیچ چەکدارێکی داعش نەبینراوە”.
“ئەو ھێزە بۆ داگیرکردنی بیرە نەوتەکەی گوندی سەید ھاتبوون، بەڵام ھێزێکی زۆری پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیس دەوری گرتن، بۆیە ئەوانیش پاشەکشەیان کرد و گەڕانەوە”، ساھیر عەلی وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد،”ئەو ھێزە ئەگەر بۆ ئۆپەراسیۆنی داعش ھاتبوون، ئەوا با بڵاوی بکەنەوە کە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەیان چی بووە”
سەرچاوەیەکی باڵای ئاسایش، ئاگادار لە پرۆسەکە، بە 964ى وت، “تەنانەت لە سەردەمی ھەبوون و بەھێزیی داعشدا، فیشەک لەو سنوورەی ئەمڕۆ ئەو ھێزەی بۆ ھاتبوو، نەتەقێنراوە و ھیچ داعشێکی لێ نەبووە”
ئەو سەرچاوەیەی ئاسایش ئەوەی دووپاتکردەوە، “ئەو ھێزە بۆ داگیرکردنی ئەو بیرە نەوتە ھاتبوون کە لە ناوچەکەیە، نەک ئۆپەراسیۆن بۆ داعش”
لە دوای کشانەوەی ھێزەکەی حەشدی شەعبی، ھێزێکی پێشمەرگە لەگەڵ پۆلیسی نەوت و گاز لەو جێگایەدا جێگیرکراون.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
"لە هەموو قۆڵەکانەوە هێزەکەى حەشدى شەعبى پاشەکشەیان کرد"
حەشدی شەعبی
بۆردومان هەیە و خەڵک دەترسن
دوو جەژن بەیەكەوەیە و شەقام و گەڕەکەکانی خورماتوو چۆڵن
لیژنە دروستکراوە
حکومەتی عێراق سکاڵای هەیە و دژی بۆردومانی حەشدی شەعبییە
ئەم بەیانییە بۆردومان کران
چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژرا و دووی دیکەش بریندار بوون
شانەی ئەمنیی عێراق: