چهكدارانی حهشدی شهعبی
ئەم بەیانییە بۆردومان کران
چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژرا و دووی دیکەش بریندار بوون
ئەرسەلان عەبدوڵا
دەستەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە فەوجێکیان لە دەشتی نەینەوا بۆردومان کراون و لە ئەنجامدا چەکدارێکیان کوژراوە و دووی دیکەشیان بریندار بوون.
دەستەکە لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، هێرشێکی ئاسمانی لە لایەن ئەمریکا – ئیسرائیلەوە کراوەتە سەر فەوجی چواری سەر بە لیوای 30ی حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوا، لە ئەنجامدا یەکێک لە چەکدارەکانیان کوژراوە و دووانی دیکەش بریندار بوون.
ئەم ماوەیە بنکە و بارەگا و بازگەکانی حەشدی شەعبی بە چڕی لە لایەن هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە لە ناو عێراق بۆردومان دەکرێن و تا ئێستا دەیان چەکدار و بەرپرسیان کوژراون.