قایمقامى کفرى بۆ 964:

“لە هەموو قۆڵەکانەوە هێزەکەى حەشدى شەعبى پاشەکشەیان کرد”

964+

وریا فەتاح

قایمقامى کفرى بە 964ـى وت،”هێزەکەى حەشدى شەعبى لە هەموو قۆڵەکانەوە پاشەکشەیان کرد و ئێستا لەوێ نەماون”، وەک باسیشى دەکات هێزەکە بەبێ پرس هاتوونەتە شوێنەکە.

ساهیر عەلى جاسم، قایمقامى کفرى بە 964ـى وت،”کەمێک لەمەوبەر دواى ئەوەى هێزێکى زۆرى پێشمەرگە کۆبوونەوە، هێزەکەى حەشدى شەعبى لە هەموو قۆڵەکانەوە پاشەکشەیان کرد و گەڕانەوە شوێنەکەى خۆیان”.

وەک باسى دەکات، هێزەکەى حەشد بەبێ پرس و ئاگادارکردنەوە هاتوون و بیانووەکەیان بۆ دەستبەسەرداگرتنى بیرە نەوتێکى ئاواى سەید بووە.

“ئەو ناوچەیەى هێزەکەى حەشد بۆى هاتووە، سنوورێکى هاوبەشە لە نێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراقى”، قایمقامى کفرى واى وت.

جەختیشى کردەوە دواى ئەوەى هێزێکى زۆرى پێشمەرگە کۆبووەوە و دۆخەکەیان بینى، هێزەکەى حەشد پاشەکشەیان کرد.

سەرچاوەیەکى باڵاى ئاسایشى کفرى و فەرماندەیەکى باڵاى پێشمەرگەش کە ناوەکەیان لاى 964 پارێزراوە، پاشەکشەى هێزەکەى حەشدى شەعبیان بۆ 964 پشتڕاستکردەوە.

بە وتەى فەرماندەى باڵاى هێزەکەى پێشمەرگە لەو سنوورە، هەرچەندە حەشدى شەعبى داواى دانیشتنى کردووە، بەڵام پێشمەرگە رەتى کردووەتەوە.

لەم هەواڵەدا میلاد جەلال پەیامنێرى 964 لە گەرمیان و سیروان خورشید، پەیامنێرى 964 لە خورماتوو، هاوکار بوون

“هێزەکانى حەشدى شەعبى بەبێ ئاگادارکردنەوە هاتوونەتە سنوورى کوڵەجۆ”

"هێزەکانى حەشدى شەعبى بەبێ ئاگادارکردنەوە هاتوونەتە سنوورى کوڵەجۆ"