ئەو دوو ژمارەیەی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی بلاویکردووەتەوە
تەلەفۆن و بکەو خۆیان دێن
ئەگەر خاوەن کارەکەت غەدری لێ کردیت.. تەلەفۆن بکە حکومەت دێت بە دەنگتەوە
ژووری هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی دوو هێڵی داناوە بۆ ئەو کرێکارانەی خاوەنکار غەدریان لێ دەکات، یەکێکیان تەلەفۆنی بۆ دەکەیت و ئەویتریان دەتوانیت لەسەر ڤایبەرو واتساپ نامەی بۆ بنێریت.
چوار حاڵەت هەیە ئەگەر کرێکار شکی برد دەتوانێت زوو ئاگاداریان بکاتەوە، ئەویش ئەمانەن:
– پابەند نەبوو بە یاسا و ڕێنماییەکان.
– رێژەى کرێکارى بیانى لە پڕۆژەکەدا لە %25 زیاتر بوو.
– لە دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بۆ کرێکاران دەستەبەرى نەکردیت.
– یان هەر کردارێکى تر کە هەستت کرد پێچەوانەى یاسا و ڕێنماییەکانە.
سکاڵاکە بە دوو شێوە دەگەیەندرێت، دەتوانیت یەکسەر تەلەفۆن بکەیت بۆ ئەم ژمارەیە (5500) ئەمە ناوی هێڵی هۆشیاری کرێکارانە، یان ژمارەیەکی تریان هەیە دەتوانیت بە نوسین یان بە دەنگ لەسەر واتساپ و ڤایبەر نامەیان بۆ بنێریت، ئەمە ژمارەکەیە: (07721225500).
دوای ئەم تەلەفۆن و نامانە ”لە زووترین کاتدا لیژنەکانى پشکنەران بەدواداچوون بۆ سکاڵاکەت دەکەن و لە ئەنجامەکەشی ئاگادارت دەکەنەوە”.