دوێنێ شەو چی روویدا؟

دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئێران و دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە ئاسمانی هەولێر

ژووری هەواڵ

ئەگەر دوێنێ شەو ئاگات لە رووداوەکانی ناوخۆ و هێرشەکانی ئێران و ئەمریکا نەبووە، بێ خەمبە ئێمە بە کورتی پێت دەڵێین چی روویداوە:

📌هەرزوو سێنتکۆم کاتژمێر 07:00 دەستپێکردنی گورزێکی تری هێرشەکانی بۆ سەر ئێران راگەیاند

📌وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هاوڵاتیانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاگادارکردەوە لە سەرهەڵدانەوەی گرژییەکان و داخستنی ئاسمانی ناوچەکە

📌میدیاکانی ئێران: دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە بەندەرعەباس و چابەهار و کێنارەک و قەشم بیسترا

📌دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی سێنتکۆم ترەمپ وتی: ئەگەر ئێران وەڵام بداتەوە توندتر لێیان دەدەین

📌ئەمریکا فڕۆکەخانەی جیرۆفتی لە پارێزگای کرمان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران کردە ئامانج

📌لە ئاسمانی کرماشان و تەورێز مووشەک دەبینرا و هێزەکانی ئێران وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکایان دەدایەوە

📌دوای دەستپێکردنی هێرشەکان ئاسمانی ئێران چۆڵ بوو و فڕۆکەی پێوە نەما

📌ئێران لە وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکادا بە موشەک هێرشی کردە سەر ئامانجەکانی ئەمریکا لە ئوردن

📌ئەمریکا لە هێرشەکانیدا ئاهەنگێکی بوک گواستنەوەی لە ئێران کردە ئامانج و بووە هۆی کوژرانی چوار کەس و برینداربوونی 70 کەس

📌سێنتکۆم کاتژمێر 02:00ـی درەنگانی شەو کۆتایی بە شەپۆلی هێرشەکانی بۆ سەر ئێران راگەیاند

📌سێنتکۆم: 50 هەزار سەربازمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جێگیر کردووە

📌سێنتکۆم: ئەو شوێنانەی سەر بە سوپای پاسدارانن کردمانە ئامانج، لەوانەش بەرگری ئاسمانی و سیستەمی رادار

📌ئاکسیۆس: لە هێرشەکەی شەوی رابردوودا ئەمریکا هێرشیکردووەتە سەر 100 ئامانجی ئێران

📌ترەمپ: هەرگیز بەزۆر هەوڵ نادەم ئێران بهێنمە سەر مێزی دانوستان

📌ترەمپ: نزیکین لە کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی گەرووی هورمز

📌کوەیت: سیستەمی بەرگری ئاسمانی بەرپەچی هێرشە موشەکییەکانی ئێرانی دایەوە

📌ئاکسیۆس: رۆژی سێشەممە 40 کەشتی بازرگانی بە ملیۆنان بەرمیل نەوتەوە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیوە

📌سوپای پاسداران: بە موشەک بنکەیەکی ئاسمانیمان لە کوەیت کردە ئامانج

📌 درەنگانی شەو چەند دەنگێکی بەهێز لە هەولێر بیسترا

📌سوپای پاسداران هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر هەولێری لەئەستۆ گرت و دەڵێت، لە وەڵامی هێرش کردنەسەر ئاهەنگێکی بوک گواستنەوە، بە
موشەک و درۆن هێرشمان کردەسەر پێگەکانی ئەمریکا لە هەولێر

📌باڵەخانەیەکی تەواونەکراو لە لەنگەی نوێی هەولێر رووخا و سێ کرێکار برینداربوون

📌پۆلیسی سلێمانی: کاتژمێر 12:00ـی شەو هێڵی گەرمی فریاکەوتن (104) لەکار دەکەوێت