کێشەى 70 هەزار کەس چارەسەر بوو

بە یەک مانگ کارکردن بۆریى سەرەکیى ئاوى بێستانسوور- شارەزوو گۆڕدرا

964+

وریا فەتاح

لەسەر بودجەى داهاتى ئاوى دەورووبەرى سلێمانى، بۆرى سەرەکى هێڵى ئاوى گواستنەوەى بێستانسور – شارەزوو گۆڕدرا کە ئاو بۆ 70 هەزار کەس دابین دەکات.

بەڕێوەبەرایەتیى ئاوى دەوروبەرى سلێمانى بڵاویکردەوە، دواى زیاتر لە یەک مانگ کارکردن تێیدا، پڕۆژەی گۆڕینی بۆری قەبارە (24″/600) ملیمەترى ئاسن لە هێڵى گواستنەوەى ئاوى بێستانسوور- شارەزوور، بە درێژی 155 مەتر لەسەر بودجەی 17%ـى داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری سلێمانی، تەواو کرا.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە بە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە زیادکردنی ئاو بۆ گەڕەکەکانی قەزای شارەزوور چارەسەرکرا، کە بەهۆی بوونی شکاوییەکی گەورە و کۆنیی بۆرییەکە دروست ببوو.

ئاشکراشکراوە، ئەم بۆرییەوە ئاو بۆ زیاتر لە 70 هەزار کەس لە دانیشتووانى شارەزوور دابین دەکات.

فەرمانگەى ئاوى شارەزوور لە پەیجى سەرەکى خۆیانەوە لە فەیسبووک بڵاویان کردووەتەوە، بە جێبەجێکردنى ئەم پڕۆژەیە لاوازى ئاوى گەڕەکەکانى قەزاى شارەزوور چارەسەر کرا، چونکە بەهۆی بوونی شکاوییەکی گەورە و رزیوی بۆرییەکە، بە لاوازى ئاو بۆ ئەو گەڕەکانە دەڕۆیشت.

964  لەسەر ئەم بابەتە پەیوەندی بە بەڕێوەبەرى ئاوى شارەزوور کرد، بەڵام وەڵامى پەیوەندییەکەى نەدایەوە.

ئاوى خواردنەوەى شارەزوور دەخرێتە ژێر سیستمى چاودێرییە...

ئاوى خواردنەوەى شارەزوور دەخرێتە ژێر سیستمى چاودێرییەوە