خولیان بۆ کراوەتەوە
سزادراوانی چاکسازی گەورانی هەولێر یاری بالە دەکەن
964+
ژووری هەواڵ
خولی تۆپی بالە بۆ بەشێک لە سزادراوانی چاکسازی گەورانی هەولێر کرایەوە و تاوەکو ئێستا یەک یاری بەڕێوەچووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22.8.2024، موسلیح عومەر حەسۆ، بەرپرسی راگەیاندن لە چاکسازی گەورانی هەولێر بە 964ـی وت، لە رۆژی چوارشەممەوە بە بەشداری 150 سزادراو، خولی تۆپی بالە دەستیپێکرد و لەکۆتایی خولەکەدا خەڵات دەدرێت بە براوەکان.
بەشداربووان بەسەر نۆ تیپ و دوو کۆمەڵەدا دابەشکراون، لە هەر کۆمەڵەیەک دوو تیپ سەردەکەوێت بۆ یاری پێش کۆتایی، ستافی ناوبژیوانانیش ههر له سزادراوان پێكهاتوون.
” خولەکە [رۆژانە] لەدوای کاتژمێر 5:00ـی ئێوارە بەڕێوەدەچێت، بەهۆی بەرزی پلەی گەرما لە کاتەکانی بەیانی و نیوەڕۆ”، چاکسازی گەورانی هەولێر وا دەڵێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی چاکسازییەکە، “ئامانج لهم خوله بهرزكردنهوهی توانستی جهستهی سزادراوان و پركردنهوهی كاته بهتاڵهكانی سزادراوانه، وه دوركهوتنهوهی سزادراوانه له كێشه و گرفته دهرونی و جەستەییەکان”.