دیمەنی ئەو پەنجەاسیانەی خرانە ناو پۆندیپریس.وێنە.کشتوکاڵی هەڵبجە
لە سنووری هەڵەبجە
35 هەزار پەنجەماسی خرایە پۆندی پریس
توانا نەقی
لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵەوە بڕی 35 هەزار پەنجە ماسی دابینکرا بۆ پۆندی پریس لە سنووری هەڵەبجە و خرانە پۆندەکەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، کشتوکاڵی گشتی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، ئەو پەنجەماسیانە لەلایەن هۆبەی سامانی ماسی و کشتوکاڵی هەڵەبجەوە و بە دابینکردنی لەلایەن وەزارەتەوە خراونەتە پۆندی پریس.
ستار مەحمود بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە بە 964ـی وت، پۆندەکە ئەمساڵ تەواو بووە و ئەمە یەکەم جارە پەنجەماسی تێدەکرێت و ئێستا 35 هەزاریان تێکردووە.
وتیشی، پۆندەکە زۆر گەورە نییە و توانای گلدانەوەی 140 هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە، جگە لە لە سوودی بۆ سامانی ماسی سوودێکی زۆری بۆ ئاودێری گوندەکانی دەورووبەر و کەرتی گەشتیاری ئەو ناوچەیەش هەیە.
پۆندەکە دەکەوێتە گوندی پریس لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و لەسەر رووبەری 14 دۆنم زهوى دروستكراوه.