شۆفێران ئاگادار بن

سبەینێ بەشێک لە رێگای هەولێر – کۆیە دادەخرێت

شۆڕش قادری

سبەینێ رێگای هەورازەنەفتە تا دەربەندی گۆمەسپان کە دەکەوێتە سەر رێگای هەولێر – کۆیە، نۆژەن دەکرێتەوە و بۆ ماوەیەک دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، “بەیانی ڕۆژی چوارشەممە 21.8.2024 کاتژمێر حەوتی بەیانی، رێگای هەولێر – کۆیە لە هەورازەنەفتە تا دەربەندی گۆمەسپان کاری نۆژەنکردنەوەی تێدا ئەنجام دەدرێت و ڕێگاکە دادەخرێت”.

داواش لە شۆفێران دەکات،  ئەوانەی مەبەستیانە لەو رێگایەوە بەرەو دەربەندی گۆمەسپان بڕۆن، رێگای هەنارە وەک ڕێگای جێگرەوە بەکار بهێنن .

رێگای گوندی بێگەڵاس چارەسەر دەکرێت

رێگای گوندی بێگەڵاس چارەسەر دەکرێت