گرته ڤیدیۆیه‌ك بووه به‌ڵا بۆی
سووکایەتی بە لاشەی ورچە كوژراوه‌کەی باڵەکایەتی کردووه و سزاده‌درێت
964+
ئاکام غەفور- سۆران
گرته ڤیدیۆیه‌ك له سۆشیاڵ میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه و ده‌رده‌كه‌وێت گه‌نجێك له‌سه‌ر پشتى ئه‌و ورچه دانیشتووه كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له سنوورى كوێستانه‌كانى چۆمان كوژرابوو و گوێی ورچه‌كه باده‌دات، فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ش كاتێك ئه‌و ڤیدیۆیه‌ى بینیوه بڕیاریداوه پێویسته ئەو گەنجە سزا بدرێت.
هه‌ژار ماهیر به‌ڕێوه‌به‌رى فەرمانگەی ژینگەى سۆران به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌وه‌ى ئه‌م هاوڵاتییه كردوویه‌تى سووكایه‌تیكردنه به ورچه‌كه، ئه‌مه‌ش قبوڵكراو نییه.
وتیشی “هەر کەسێک سووکایەتی و بێڕێزی بە لاشەی ورچەکە بکات دەستگیر دەکرێت و لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، بەهۆی ئەوەی جارێ هۆبەی یاسایی له فه‌رمانگه‌كه‌یان نییه، ناچارن هۆبەی یاسای فەرمانگەی هەولێر ئاگادار بكه‌نه‌وه، تائه‌وكاته‌ش پۆلیس و قایمقامی چۆمان لە بابەتە ئاگادار دەکەنەوە بۆ ئەوەی رێکاری پێویست بەرامبەر ئەو کەسە بگیرێتە بەر.
رۆژى 13.8.2024 لە کوێستانی وێزەی باڵەکایەتی لاشەی ورچێكی قاوەیی دۆزرایەوە کە یەکێکە لە ورچە دەگمەنەکان و لە کاتی دۆزینەوەی دەرکەوت کە بە فیشەک کوژراوە، هەینی رابردوش لاشەی ورچەکە لە شاخ هێنرایە خوارەوە کە بریار وایە لە هەولێر مۆمیا بکرێت و دواتر لە چۆمان دابنێرێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن