ئاسایشی هەرێم دانپێدانانی "تیرۆرستێكی داعش" بڵاودەكاتەوە
25 ئەندامی هێزە ئەمنییەكانی كوردستان و عێراقی كردووەتە ئامانج
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
دەزگای ئاسایشی هەرێم – سلێمانی، بەڵگە ڤیدیۆیی دانپێدانانی كەسێكی بڵاوكردەوە، كە وەك “تیرۆریستیکی داعش” ناساندوویەتی و ئاماژە بەوەش دەكەن، ئەو كەسە زیاتر لە 25 كەسی لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان کردووەتە ئامانج.
ئاسایشی هەرێم وردەكاری بەڵگە ڤیدیۆییەكەی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بە چەند رووداوێك دەكات، كە لە ماوەی رابردوودا روویانداوە، بە تایبەتی رووبەڕووبوونەوەی هێزەكانی ئاسایشی هەرێم و ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەگەڵ چەكدارانی رێكخراوی داعش.
لە ڤیدیۆكەدا وردەكاریی زۆر بە ژێرنووسی كوردی بڵاوكراوەتەوە.