سێ حەملەیان بۆ کردووە

باخچە رووەکییەکەتان بیرە کە سووتا %80 بوژاوەتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

سێ مانگ بەسەر سووتانی باخچەی رووەکی سلێمانی تێپەڕی، بەڕێوەبەری پارکی هەواری شار بە 964ی وت، “تیمەکان کارێکیان کرد، کە ژیان بۆ %80ی رووەک و دارەکان بگەڕێننەوە”.

لەماوەی رابردوو بە بردنی ئاوی تانکەر و سێ جار پاککردنەوە و ژیاندنەوەی دارەکان، کارەکە کراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 19.8.2024، فەرەیدوون عومەر، بەڕێوەبەری پارکی هەواری شار بە 964ی وت، “هەوڵدەدەین حەملەیەکی دیکە بکەین، ئەگەر بایزیش باران زوو بێت، ئەوە بە دڵنیایی هۆکارێکی سەرەکی دەبێت بۆ ژیاندنەوەی رووەکەکان و سەرجەم رووەکەکان بە گۆل جۆگەیان بۆ کراوە”.

لە رووداوەکەی مانگی شەشی ئەمساڵ، ئەوەی زیاتر چاوی لەسەر بوو، ئەوە بوو کە بەهۆی ئەو ئاگرەی لە ئەنجامی دروستبوونی هەورەبروسکە لە پارکی هەواری شار لە سلێمانی کەوتەوە، بەشێکی زۆری باخچەی رووەکی سلێمانی سووتا، کە لە ساڵی 2012 وە دروستکراوە و 55 دۆنمی بە داری رەسەنی کوردی بەڕوو و قەزوان و بەڵاڵوک داچێنراوە.

پرۆژەکە ئامانج لێی پاراستنی دارە رەسەنەکانی کوردستانە و یەکەمین و تاکە پرۆژەیە لەسەر ئاستی عێراق، “بە گوێرەی سۆراغی 964 زۆربەی ئەو دارانەی وەک دۆکیۆمێنت و تاکە رووەک یان دەگمەن بوون و لەوێ پارێزراون، بە نزیکەی 50 دۆنمی پریشکی ئاگریان پێ گەیشتووە، ئەوانیش دارەکانی، قەزوان، گۆیژ، بەڵاڵوک و دار بەڕوو بووەن”.

بەڕێوەبەرەکەی هەواری شار ئەوەشی وت، “بەشێک لە دارەکان لە ژێرەوە چەکەرەیان کردووو و نوێبوونەوەیان پێوە دیارە”، پاركی هەواری شار، لەسەر رووبەری چوار هەزار و 400 دۆنم زەوی دروست كراوە، دەكەوێتە باكووری رۆژئاوای شاری سلێمانی، باخچەی رووەکییەکە لە سنوورەکەیدایە.

کارکردنی تیمەکان؛