ئاسایشى هەولێر: لە لێکۆڵینەوەداین
تا ئێستا نازانرێت بکوژى هاوڵاتییەکەى ئیسکانى نوێ دەستگیرکراوە یان نا
964+
شۆڕش عەبدوڵا- هەولێر
درەنگانێکى شەوى رابردوو لە شوقەکانى ئیسکانى نوێ رووداویکى کوشتن هەبوو، ئاسایش دەڵێت، رووداوەکە کۆمەڵایەتی بووە.
شەوى رابردوو لە شوقەکانى ئیسکانى نوێ هاوڵاتییەک کوژراوە، 964 لە بارەى هۆکارى کوژرانەکە و دەستگیرکردنى بکوژەکە چەند جارێک پەیوەندى بە ئاسایش و پۆلیسەوە کرد.
ژمارەى کارزان ساڵح، وتەبێژى پۆلیسى هەولێر داخراوە و دواى چەند جارێک لە پەیوەندیکردن هیچ وەڵامێک بەردەست نەبووە.
لە رێگەى نامەى واتساپیشەوە، مقدەم ئەردەڵان، بەرپرسى راگەیاندنى ئاسایشى هەولێر بە 964ـى وت، کێشەکە کۆمەڵایەتییە و لێکۆڵینەوەى زیاترى لەگەڵ دەکرێت، بەڵام وەڵامى ئەوەى نەدایەوە بکوژەکە دەستگیرکراوە یان نا.
هاوڵاتییە کوژراوەکە ناوی (ئ.خ) و نیشتەجێی ناو پڕۆژەکەیە، پەیامنێرانی هەولێری 964 سۆراغیان کردووە، “ئەوەی گیانی لەدەستداوە، لە پێشانگەی ئۆتۆمبێل کار دەکات و هاوپشکی هەیە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح