بەرێژەی 30%

شارەوانيی سلێمانی: داهاتی تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان بۆ گەڕەکەکانیان خەرج دەکرێت

964+

ژووری هەواڵ

سەرۆکی شارەوانيی سلێمانی داوا لەو هاوڵاتيیانە دەکات خانووی زیادەڕۆیان هەیە و بڕیاری تاپۆکردن دەیانگرێتەوە، زوو مامەڵەکانیان جێبەجێ بکەن.

ئەمڕۆ شەممە 17.8.2024، لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانيی سلێمانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک رایگەیاند، بەشێک لە داهاتی تۆمارکردنی خانووە زیادەڕۆکان دەخرێتەوە خزمەت گەڕەکەکانیان، بۆیە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانی سوودمەندە پەلە بکەن لە راپەڕاندنی مامەڵەکانیان.

“رێژەی 30٪ـی داهاتی بەدەستهاتوو لە تۆمارکردنی ئەو خانووانە خەرج دەکرێتەوە بۆ گەڕەکەکانیان، بۆیە لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی سوودمەندە خێرا بکەن لە راپەڕاندنی مامەڵەکانیان”، سەرۆکی شارەوانيی سلێمانی وا دەڵێت.

بە وتەی سەرۆکی شارەوانيی سلێمانی، سوودمەندبووان سەرەڕای ئەوەی وێنەی تۆماری خانووەکانیان پێدەبەخشرێت، لە هەمان کاتدا سوودمەند دەبن لەو خزمەتگوزارییانەی لە رێگەی شارەوانییەکانیانەوە پێشکەش بە گەڕەکەکانیان دەکرێت لەو داهاتەی ئاماژەی پێکراوە.

سەرۆکی شارەوانيی سلێمانی دەشڵێت، “هیوادارین بتوانین زۆرترین خزمەتگوزاری بگەیەنینە ئەو گەڕەکانە و دانیشتووانە خۆشەویستەکانیان”.

شارەوانی سلێمانی بۆ 359 خاوەن خانوو: مامەڵەی تاپۆکانتان ...

شارەوانی سلێمانی بۆ 359 خاوەن خانوو: مامەڵەی تاپۆکانتان تەواو بووە