لە تەکیە روویداوە

لە شەڕى زاوایەک و ماڵى خەزورانى کەسێک کوژرا

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

درەنگانی شەوی رابردوو، لە ناحیەی تەكیەی كاكەمەندی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، شەڕ لە نێوان زاوایەک و ماڵە خەزورانی دروست دەبێت و کەسێک لە تەرەفى ماڵە خەزوران کوژراوە.

لە بارەی رووداوەكەوە، رەمك رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ بە 964ـى وت،”رووداوەكە لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی بووە کە لە نێوان زاوایەك و ماڵی خەزورانی، دەمەقاڵێ دروست بووە و ئەم رووداوەی لێكەوتووەتەوە”.

وتیشی، كوژراوەكە ناوی (ئ.ت.خ)، تەمەنی 23 ساڵە و پیشەی كاسب بووە، خەڵكی گوندی ئەسکەندەربەگی سەربەناحیەی ئاغجەلەرە و دانیشتووی ناحیەی تەكیەن.

باسی لەوەش كرد، كوژراوەكە كوڕی ماڵە خەزورەكەیە، لە دوای رووداوەكە بكوژ بۆ شوێنێكی نادیار رایکردووە  و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و فەرمانی دەستگیركردن بۆ بكوژەكە دەرچووە.

نوێکردنەوەى کاتژکێر 1:33 خولەک

قایمقامی چەمچەماڵ بۆ 964: بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ بەهاوكاری بەشی پۆلیسی دوكان، سێ كەسی بە تۆمەتى کوشتنى ئەو گەنجە دەستگیرکرد.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دوو زاوا له‌ دوو رۆژدا كوژران

دوو زاوا له‌ دوو رۆژدا كوژران