لە زاخۆ بووە و ئۆتۆمبێلەکە دەستی بەسەرداگیرا
بەکەیفی خۆی و بەدەم رێگا رۆیشتنەوە زبڵ فڕێ دەداتە قەراغ جادە
964+
شۆڕش قادری
لە زاخۆ سەرنشینی ناو ئۆتۆمبێلێک بەکەیفی خۆی و بەدەم رێگا رۆیشتنەوە زبڵ فڕێ دەداتە قەراغ جادە، پۆلیس ئۆتۆمبێلەکەی دۆزییەوە و دەستی بەسەرداگرت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی زاخۆ دەڵێت، ئۆتۆمبێلەکە رەقەم بەغدایە و بێ گوێدان و پابەندنەبوون بە پاک و خاوێنڕاگرتنی ژینگە، زبڵ و پاشماوەی فڕێداوە، بۆیە بەپێی یاسا سزایان داوە.
پێشتریش بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڕی 40 هەزار دیناری وەک سزا دیاری کردبوو بۆ فڕێدانی زبڵ و خاشاک لە جامی ئۆتۆمبێلەوە.