964+
دانیشتووى سلێمانییە
گەنجێک لە ئاوى سەیرانگاى کونەماسى خنکا
رێژوان مامە قادر ـ سلێمانی
کەمێک لەمەوبەر، گەنجێک لە ئاوى سەیرانگاى کونەماسى سنوورى شارباژێر خنکا و تەرمەکەى نەدۆزراوەتەوە.
عوسمان ئەنوەر، قایمقامی قەزای شارباژێڕ بە 964ـى راگەیاند،” کەمێک لەمەوبەر گەنجێکی دانیشتووی گەڕەکی قولەرەیسیی شاری سلێمانی لە
ئاوى سەیرانگاى کونە ماسی دا خنکا”.
وتیشی،”ئەو گەنجە تەمەنی 31 ساڵە و لەگەڵ خانەوادەکەی بۆ گەست و سەیران روویان لە سەیرانگاى کونەماسى کردووە، بەڵام مەلەى کردووە و خنکاوە”.
بە وتەی قامقامی شارباژێڕ، تەرمەکە نەدۆزراوەتەوە و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.
ئەمە دووەم حاڵەتى خنکانە لەمڕۆدا لە هەرێمى کوردستان تۆمار بکرێت، کاتژمێر 12:30 خولەکى نیوەڕۆى ئەمڕۆش لە ئاوى روباری خابوردا لە سنوورى گوندی سپیندارۆک سەر بە قەزای باتیفا، کچێکى تەمەن 17 ساأ خنکا کە لەگەڵ خێزانەکەى روویان لە شوێنەکە کردبوو.
نوێکردنەوە کاتژمێر 5:57 خولەک
عوسمان ئەنوەر وتى،”کەمێک لەمەوبەر تەرمی گەنجە خنکاوەکەی کونەماسی لەلایەن تیمی غەواسی دوکانەوە دۆزرایەوە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح