بەرهەمی کشتوکاڵی نمایش کرا
لە کەنار زێی بچووکی ناحیەی تەقتەق پێشانگایەک کرایەوە
+964
گۆڤەند فەتاح – تەقتەق
لە پێشانگایەکی هاوبەشی نێوان عەلوەی قەرەناو و پارکی قەرەناو، دەیان بەرهەمی خۆماڵیی جوتیارانی ناوچەکە و دەوروبەری لە پارکێکی گەورەی ناحیەکەدا نمایش کران و بە دەیان گەشتیاریش بۆ بینینی بەرهەمەکان و کڕینیان، روویان لە پێشەنگاکە کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.8.15، سیروان شوان، سەرپەرشتیاری پێشانگەکە، بە 964ی وت، بە دەیان جوتیاری سنووری تەقتەق بە جۆرەها بەرهەمی خۆماڵی خۆیان بەشدارییان لەم پێشانگایەدا کردووە، ئامانجی پێشانگاکەش زیاتر ناساندنی بەرهەمە خۆماڵی و سروشتییەکانی ناوچەکەی خۆمانە، بۆ ئەوەی گرنگی بەرهەمە خۆماڵییەکان زیاتر بێت و زووتر ساغبکرێتەوە.
زۆربەی ئەو بەرهەم و میوانەی جوتیاران بردبویانە پێشانگاکە بریتیبوون لە، هەنجیر، ترێ، قەرەخەرمان، سرکە، داندۆک، کودو و دەیان کاری دەستی و خواردنی کوردەواری، کە بەشێکی خاوەنکارەکان تێیدا بەشداربوون.
پێداچوونەوە: هاوبەش
سیناریۆیەكی دووبارە بوو
گەشتیارێك لە ئاوی تەقتەق لە مردن رزگار كرا
بوون بە چوار کەس
لە تەقتەقیش کەسێک لە خنکان رزگار کرا
رێگاى مهزبهله نوێیهكهشى رێكدهخات
شارهوانى تهقتهق قامیشی سهر لێوارهكانى زێى گهوره پاكدهكاتهوه
له تهقتهق
"ئاگاتان لێیە كتێبفرۆشی سواڵكهر پهیدا بووه"
داواکاری بە وەزارەت درا
بەڵێندرا کێشەی کارەبای ناحییەکانی سەر زێی بچووک چارەسەربکرێن
کاریان نەکردووە
دەربەندیخان و تەقتەق سەرو مۆلیدەیەکیان بە پارە سزادا
ئهمساڵ به ڕهزاڵهت بهڕێدهكهن