"هاوڵاتیان ترسیان هەیە"
سەگی بێلانە لە باخی گشتیی سلێمانی زیادی کردووە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
ماوەیەکە ژمارەیەک سەگی بێلانە لە باخی گشتیی شاری سلێمانی بڵاوبوونەتەوە و مەترسیان لەسەر هاوڵاتیان دروست کردووە و سیمایەکی ناشرینیشیان بە باخچەکە بەخشیوە .
کاروان عەبدوڵا، هاوڵاتی بە 964ـی وت، چەند جارێکە دەچێتە باخی گشتی بۆ کەمێک پشوودان، بەڵام ناتوانن دابنیشن بەهۆی بوونی سەگێکی زۆری بێلانە لەناو باخەکاندا.
باسی لەوەش کرد، لەناو چیمەنەکەدا پیسایی ئەو سەگانە بەدیدەکرێت و سیمایەکی ناشرینی پێبەخشیوە، لە رابردووشدا ژمارەیەک پشیلە هەبوون، بەڵام بەهۆی ئەو سەگانەوە پشیلەکانیش لەوێ نەماون.
لەسەر ئەم بابەتە، بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە 964ـی وت، ئێستا ژمارەی سەگە بێلانەکان لەناو باخی گشتی و پارکی ئازادیدا زیادیان کردووە و ناوبەناو هەڵمەتی کۆکردنەوەیان بۆ دەکرێت، بەڵام دوای چەند رۆژێک زیاد دەکەنەوە.
باسی لەوەش کرد، تا ئێستا حاڵەتی پەلاماری ئەو سەگانەیان نەبووە لە ئەو جێگایانە و بەردەوام لە چاودێریدان.
ژنێک بووەتە فریادڕەسی 10 بێچووە سەگی بێلانە
بۆ گەیاندنی ئەم بابەتە پەیوەندیمان کرد بە ئاکۆ عەلی، جێگری سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی، ئەو بە 964ـی راگەیاند، بەردەوام هەڵمەتی کۆکردنەوەی سەگی بێلانەیان هەیە بۆ پارکەکان و ئەو جێگایانەی سەگی بێلانەی لێیە.
وتیشی، لە هەفتەی داهاتوودا تیمی شارەوانی دەنێرن بۆ باخی گشتیی سلێمانی بۆ کۆکردنەوەی ئەو سەگانە و ناردنیان بۆ شێڵتەری سەگ لە سلێمانی، هاوڵاتیان دەتوانن لە رێگەی نووسراوەوە داواکاری بەرزبکەنەوە بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە کاتی بوونی سەگی بێلانە لە ناوچەکانیاندا.
پێداچوونەوە: هاوبەش
سەگی بەڕەڵا 13 کەسیان لە کەرکوک بریندار کرد
سلێمانی
کوڕ و کچانی ڤێتێرنەری سەگی بێلانەی شەش ناوچەیان كۆكردەوە
لە هەفتەی داهاتووەوە
سەگە بێ لانەکانی ئیدارەی راپەڕین دەبرێنە سلێمانی
سەگە بێلانەكانی سلێمانی حاڵیان شڕە
ئاژەڵدۆستێک: پرۆسەی كۆكردنهوهی سهگ له شێڵتەر لە دنیا شکستی هێناوە
لەمساڵدا