لەسەر رێگای رانیە - سەرکەپکان

لە رووداوێکی هاتوچۆدا 7 کەس بریندار بوون

توانا نەقی

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە سنووری رانیە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل کە یەکێکیان مینی پاسە حەوت کەس بریندار بوون.

کەمێک پێش ئێستا هاتوچۆی راپەڕین بڵاویکردەوە، لەسەر رێگای گشتی رانیە – سەركەپكان نزیك بنكەی پۆلیسی كێوەڕەش رووداوێکی هاتوچۆ روویدا لە جۆری پێكدادان.

دەشڵێت، رووداوەکە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل لە جۆری نیسان پاتڕۆڵ، پیکاب هایلۆكس و مینی پاسێک بووە و بەهۆیەوە حەوت کەس بریندار بوون.