وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بۆ 964:

“ئاگری پاڵاوگەکەی هەولێر درۆن نەبووە؛ تانکییەک تەقیوە”

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لەسەر رێگای هەولێر – گوێر ئاگر لە پاڵاوگەیەک کەوتەوە و وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر دەڵێت، تانکییەکی قیر تەقیوە و ئەو رووداوەی لێکەوتووەتەوە.

شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر لە شوێنی رووداوەکە قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “لەکاتی بەتاڵکردنی تانکییەکی قیر، بەهۆی پاڵەپەستۆی بەرزەوە، تانکییەکە تەقیوە و ئاگرێکی گەورەی دروستکردووە، رووداوەکە جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی نەبووە”.

“شەش تیمی بەرگری شارستانی هاتوونەتە ئێرە و بە کەمتر لە نیو کاتژمێر ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە”، شاخەوان سەعید وای وت.

وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە دەوترێ بەهۆی هێرشی درۆنییەوە ئەو رووداوە دروستبووە و وتی، “بەهیچ شێوەیەک راست نییە و درۆن لێرە نییە و هەولێر ئارامە”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

بەهۆکارێکی نەزاندراو ئاگر لەناو پاڵاوگەی بێجی کەوتەوە

بەهۆکارێکی نەزاندراو ئاگر لەناو پاڵاوگەی بێجی کەوتەوە