لە 1.9.2024ەوە بۆ ماوەیەکی کاتی
سەندیکای رۆژنامەنووسان وەرگرتنی ئەندامی تازەی وەستاند
964+
ژێوار خدر
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، بۆ ماوەیەکی دیاریکراو وەرگرتنی ئەندامی نوێ رادەگرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا کە ئاراستەی گشت لق و سەندیکاکانی خۆی کردووە، دەڵێت لە 1.9.2024ەوە وەرگرتنی ئەندامی نوێ رادەگرین و بە زووترین کات ئەو دۆسیانەمان بۆ رەوانە بکەن کە پێش ئەو رێكەوتە وەرگیراون.
ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بە 964ـی وت، بڕیاری راگرتنی وەرگرتنی ئەندامی تازە بڕیارێکی کاتییە، بەهۆی ئەوەی ئەم ماوەیە لۆدێکی زۆرمان لەسەر بووە و دۆسیەی زۆرمان بەسەردا کەڵەکە بووە بڕیارەکەمان داوە.
وتیشی، جارێ نازانین کەی دەست دەکەینەوە بە وەرگرتنی ئەندامی تازە، بەڵام تا ئەو دۆسیانەی لەبەردەستمانە تەواو نەکرێن هیچ ئەندامێکی تازە وەرناگرین.
سهندیكای رۆژنامهنووسانی كوردستان، لە ساڵی 1998 لە ههرێمی كوردستان دامەزراوە، بۆ راییکردنی کاروباری رۆژنامەنووسان، ئهندامی فیدراسیۆنی رۆژنامهنووسانی نێودهوڵهتی (IFJ) ـیە، خاوەنی حەوت لق و سێ نووسینگەیە لە شارە جیاوازەکانی کوردستان.