بۆ ئەندەرپاسەکەیە

سایدێکی لای سەهۆڵەکەی سلێمانی سبەی دادەخرێ

ئەحمەد مستەفا

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، بۆ خێراترکردنی کارەکانی پرۆژەی ئەندەرپاسی شەقامی سالم، سایدی رۆیشتن بە ئاراستەی هۆتێل سلێمانی پاڵاس بەربەست دەکرێت.

بەپێی ئاگادارییەکە، ئەم رێگایە لە بەیانیی رۆژی هەینی 23.11.2026، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، تا کاتێکی نادیار بەرووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکان دادەخرێت.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی داوا لە شۆفێران و هاوڵاتییان دەکات، لە ماوەی بەربەستکردنی شەقامەکەدا، رێنمایی و هێماکانی هاتوچۆ رەچاو بکەن و رێگای جێگرەوەی دیاریکراو لە نەخشەی هاوپێچکراو بەکاربهێنن.

هەروەها، داوا لە هاوڵاتییان کراوە هاوکاریی تیمەکانی شارەوانی بکەن، بۆ ئەوەی کارەکانی دروستکردنی ئەندەرپاسەکە بە خێرایی و سەرکەوتوویی تەواو بکرێت و پرۆژەکە بخرێتە خزمەتی گشتییەوە.

ئەمە نەخشەی داخستنی شەقامەکەیە؛

+964صورة من منصة (شبكة):