لە قەزای رواندز

هەوڵدەدرێت چەند خانوویەکی کۆن بخرێنە ناو پلانی شوێنەوار و تۆمار بکرێن

964+

ژێوار خدر

لە شاری رواندز کۆمەڵیک خانووی کەلەپوری هەن کە تا ئێستا ماونەتەوە، ئێستاش بەشێکیان خەڵکی تێدا دەژی و بەشێکیشیان مەترسی رووخان و لەناوچوونیان لەسەرە، شوێنەواری رواندزیش لە هەوڵی پاراستنیاندایە.

عەبدولوەهاب سلێمان بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران بە 964ـی وت، ئێمە کۆمەڵێک خانووی کەلەپووریمان هەیە، کە ژمارەیان سەرووی 20 خانوو دەبێت و لە لیستی شوێنە کەلەپوورییەکان تۆمارمان کردوون، ئیستا 10 لەو خانووانە زۆر گرنگە بپارێزرێن، بەهۆی ئەوەی یەکێک لەو گەڕەکانە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میر محەمەد لە میرنشینی سۆران، یەکێک لە خانووەکانی گەڕەکەکە هی بەرپرسێکی سەربازی ئەو سەردەمە بووە، بۆیە زۆر گرنگە بپارێزرێت.

وتیشی، ئێمە چەندین جار نووسراومان کردووە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان، کە پێویستە خاوەنداریتی ئەو خانووانە بکرێ و بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سۆرانەوە تۆمار بکرێن، قەرەبووی ئەو کەسانەش بکرێتەوە، کە ئێستا خاوەنی ئەو خانووانەن و خەمڵاندن بۆ نرخەکانیان بکرێت و بە نرخی رۆژ قەرەبوو بکرێنەوە.

روونیشیکردەوە، تا ئێستا وەک پێویست بابەتی شوێنەوار گرنگیی پێنەدراوە، یەکێک لە خانووەکان ساڵی پار رووخاوە کە ئەگەر لە پێشووتردا گرنگی پێبدرابایە کێشەی نەدەبوو

بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران دەشڵیت، ئەو خانووانە لە رووی بیناسازییەوە زۆر گرنگن و هونەرێکی بەرزی بیناسازییان تێدا بەکارهاتووە، کە دەتواندرێت لە داهاتوودا وەک شوێنێکی گەشتیاری گرنگ لە ناوچەکەدا سوودیان لی ببیندرێ و بەکاربهێندرێن بۆ راکێشانی گەشتیار.

تیمێکی شوێنەواری سۆران لە ژاپۆن ڤیدیۆی تایبەتی مۆزەخا...

تیمێکی شوێنەواری سۆران لە ژاپۆن ڤیدیۆی تایبەتی مۆزەخانەیەکیان بۆ 964 ناردووە