کارەکە دەستیپێکرد

قەول وایە چیتر لافاو لە رێگای هەولێر – شەقڵاوە روونەدات

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

پارێزگای هەولێر رایگەیاند، پڕۆژەی چارەسەركردنی كێشەی كۆبوونەوەی ئاو لە رێگای هەولێر – شەقڵاوە دەستیپێكرد و ئاوبەری دووچاوەی بۆ دروست دەكرێت.

پارێزگای هەولێر لە راگەیاندراوێكدا شەوی رابردوو بڵاویكردەوە، پڕۆژەكە دەستیپێكردووە و چوار ملیار دیناری بۆ تەرخان كراوە.
ئاماژەیان بەوەش كردووە، كارەكە لە چوارچێوەی کارەکانی چارەسەرکردن و بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی دروستبوونی لافاو، پڕۆژەكەش لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.

سەبارەت بە وردەكاریی كارەكە، راگەیاندراوەكە ئەوەی خستووەتەڕوو، کێشەی کۆبوونەوەی ئاو لە رێگای هەولێر- شەقڵاوە و دەوروبەری شەقامی خێرایی 150 مەتری.

كارەكە چییە؟
پڕۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی ئاوەڕۆی سندوقی ( 3 × 3 مەتر)ی لەسەر شەقامی سەرەکی هەولێر – شەقڵاوە تا دەگاتە شەقامی خێرای 150مەتری بە درێژایی زیاتر لە ( 3 کم) و دروستکردنی ئاوبەری سندووقیی دوو چاوە ( 2.5 × 2.5 مەتر)ی بە درێژیی (60) مەتر لە سەر شەقامی خێرای 150 مەتری.

پڕۆژەکە بە شێوەی بەڵێندەرایەتیی لەلایەن کۆمپانیای “هێمن گرووپ”ەوە جێبەجێ دەکرێت و پێش وەرزی باران بارین دەبێت تەواو بكرێت.

پارێزگای هەولێر: ئەو لایەنانە دەدەینە دادگا کە ده‌بنه...

پارێزگای هەولێر: ئەو لایەنانە دەدەینە دادگا کە ده‌بنه‌ هۆی دروستبوونی لافاو