برنج و نیسک زیادکراوە

پێنجشەممە لە هەولێر بایەعی دابەش دەکرێ

964+
ئەحمەد مستەفا

لە پێنجشەممەی ئەم هەفتەوە، بایەعی لە هەولێر دابەش دەکرێت سەبەتەکە بۆ مانگی شەشی ئەو بنکانەیە وەریان نەگرتووە، (زەیت، شەکر، نیسک، برنج و دۆشاوی تەماتە)ی لەگەڵدایە.

ئەوە لە کاتێکدا لە سەبەتەی نوێدا بۆ مانگی حەوت، برنج و نیسک بڕەکەیان زیاد کراوە.

هاوکات لەگەڵ دابەشکردنی سەبەتەی شەشەم، دۆشاوی تەماتەی سەبەتەی حەوتەم دابەش دەکرێت.

هەر لەسەر داتا و زانیاری لیستی بریکاری مانگی حەوتی 2024 دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەرى بازرگانیى کەلوپەلى خۆراکى هەولێر بە 964ـی وت، “بریکارەکان ئاگاداربن رۆژی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی شەشەم بکەن، کە بنکەکانیان دیاریی کراوە”.

بنکەکانی ناوشار:
[ 201 + 202 + 203 + 204 + 205 + 206 + 207 + 208 + 209 + 210 + 211 ]

بنکەکانی دەوروبەر:
[ 212+ 213 + 214 + 215 + 216 + 220 + 221 ]

بنکە دوورەکان:
[ 222 + 223 ] شەقڵاوە و هیران و هەریر و باسرمە .

بنکەکانی [ 217 + 218 + 219 ] لە بنکەی خۆراکی کۆیە لیستی بریکاری وەردەگیرێتەوە و هەر لە وێش پارە دەدرێت.

بنکەکانی [ 224 + 225 + 226 + 227 + 228 + 229 + 230 ]

لــــە بنکەی خۆراکی سۆران لیستی بریکاری وەردەگیرێتەوە و هەر لەوێش پارە دەدرێت .

بەشەخۆراکی سەبەتەی شەشەم پێکهاتووە لە:
– زەیتی الدار / یەک لیتر ( 920 گرام )
– شـەکر / یەک کیلۆگرامم .
– نیسک / یەک کیلۆ گرامم .
– بـرنج / سێ کیلۆگرام .
– دۆشاوی تەماتە 400 گرامم لە (سەبەتەی حەوتەم)

هەندێک لە ماددەکانی بەشەخۆراکی مانگی حەوت لە هەرێمی کوردستان بڕەکانیان زیاد دەکرێت و وەک دوو مانگ بەر لەئێستایان لێدێتەوە.

بەڕێوەبەرى بازرگانیى کەلوپەلى خۆراکى هەولێر ئەوەشی وت، “برنج لە دوو کیلۆ و نیوەوە دەکرێت بە سێ کیلۆ بۆ هەر کەسێک، نیسکیش لە نیو کیلۆوە دەکرێت بە یەک کیلۆ بۆ هەر کەسێک”.

ئەگەر چوویت بایەعی وەربگریت و بریکارەکە لەوێ نەبوو سکا...

ئەگەر چوویت بایەعی وەربگریت و بریکارەکە لەوێ نەبوو سکاڵای لەسەر تۆمار بکە