لە هەولێر

کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی بە سیستمی خوێندنی ئینگلیزی دەکرێتەوە

964+

ژێوار خدر

کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی حکومی لە شاری هەولێر، بە سیستمی وەزارەتی پەروەردە دەکریتەوە کە خوێندن تیایدا بە زمانی ئینگلیزی دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، راگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت ئەو کۆمەگە پەروەردەییە، قوتابی لە قۆناغی یەکەمی باخچەی ساوایەنەوە تا پۆلی 12یەمی ئامادەیی بەشی زانستی وەردەگرێت.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر روونیشیکردووەتەوە، قوتابییان دەتوانن فۆرمی پێشکەش کردن بۆ کۆمەڵگاکە وەربگرن، بەڵام چەند مەرج و رێنماییەکییان هەیە بۆ وەرگرتنی قوتابیان و بە هەڵسەنگاندی IQ تێست و کۆنمرەی خوێندن قوتابییەکان وەردەگیرێن.

دەقی راگەیاندراوەکە وەک خۆی:

یەکەم/ باخچەی منداڵان :پێکدێت لە دوو قۆناغ ( kg2,kg1 ).

– بۆ kg1 بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤ – ٢٠٢٥ تەنها (٥٠) پەنجا منداڵ وەردەگیرێت، ئەمیش لەڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری و وەرگرتن بە تیروپشک دەبێت.

– بۆ kg2 بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤ – ٢٠٢٥ تەنها (٥٠) پەنجا منداڵ وەردەگیرێت، ئەمیش لەڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمی مەرجدار، تەواوکردنی پۆلی kg1 لە ساڵی پێشووتر و ئەنجامدانی تیروپشک.

*منداڵانی باخچەی حکومی و ناحکومی مافی پڕکردنەوەی فۆڕمیان هەیە.

دووەم / قوتابیانی وەرگیراو لە پۆلی ١ی بنەڕەتی تا ٦ی بنەڕەتی .

– بۆ پۆلی ١ی بنەڕەتی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤ – ٢٠٢٥ تەنها ( ٧٥ ) حەفتا و پێنج قوتابی وەردەگیرێت ئەویش لەڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕم و پاشان هەڵسەنگاندنی IQ تێست ئەنجامدەدرێت، مەرجە قوتابی قۆناغی باخچەی منداڵانی تەواوکردبێت.

– بۆ پۆلی ٢ و ٣ و ٤ و ٥ و ٦ی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤ – ٢٠٢٥ بۆ هەر پۆلێک ( ٧٥ ) حەفتا و پێنج قوتابی وەردەگیرێت، ئەمیش لەڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمی مەرجدار بەم شێوەیەی خوارەوە :

* بۆ قوتابیانی قوتابخانەی حکومی و ناحکومی لۆکاڵ پێویستە تێکڕای نمرەکانی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤ کەمتر نەبێت لە ٩٠٪ .

* بۆ قوتابیانی قوتابخانەی نێودەوڵەتی سابیس و قوتابخانە نێودەوڵەتیەکانی دیکە پێویستە تێکڕای نمرەکانی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤ کەمتر نەبێت لە ٨٥٪ .

تێبینی / هەڵسەنگاندێک بۆ ئاستی زمانی ( ئینگلیزی ) ئەنجامدەدرێت .

سێیەم / وەرگرتن بۆ پۆلەکانی ٧ و ٨ و ٩ی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤ – ٢٠٢٥ تەنها (١٢٠ ) سەد و بیست قوتابی بۆ هەر پۆلێک وەردەگیرێت .

* بۆ قوتابیانی قوتابخانەی حکومی و ناحکومی لۆکاڵ پێویستە تێکڕای نمرەکانی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤ کەمتر نەبێت لە ٩٠٪ .

* بۆ قوتابیانی قوتابخانەی نێودەوڵەتی سابیس و قوتابخانە نێودەوڵەتیەکانی دیکە پێویستە تێکڕای نمرەکانی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤ کەمتر نەبێت لە ٨٥٪ .

پاش ووردبینیکردنی فۆڕمەکانی پێشکەشکردن ڕۆژێک دیاری دەکرێت کە بۆ هەڵسەنگاندنێکی زانستی بە زمانی ئینگلیزی ( بیرکاری و زانست و ئینگلیزی ) ئەنجامدەدرێت، قوتابی پێشکەشکار لەیەک ڕۆژ و لەیەک کاتدا وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە وەک هەڵسەنگاندنی نیشتیمانی پە پەڕەی سۆما دەبێت .

چوارەم / پێشکەشکردن بۆ پۆلەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ی ئامادەیی زانستی :

– بۆ پۆلی ١٠ی ئامادەیی تەنها ( ١٢٠ ) سەد و بیست قوتابی وەردەگیرێت .

– بۆ پۆلی ١١ی ئامادەیی تەنها ( ١٢٠ ) سەد و بیست قوتابی وەردەگیرێت .

– بۆ پۆلی ١٢ی ئامادەیی تەنها ( ١٢٥ ) سەد و بیست و پێنج قوتابی وەردەگیرێت .

لەڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمی مەرجدار دەبێت بەم شێوەیەی خوارەوە:

* بۆ قوتابیانی قوتابخانەی حکومی و ناحکومی لۆکاڵ پێویستە تێکڕای نمرەکانی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤ کەمتر نەبێت لە ٩٠٪ .

* بۆ قوتابیانی قوتابخانەی نێودەوڵەتی سابیس و قوتابخانە نێودەوڵەتیەکانی دیکە پێویستە تێکڕای نمرەکانی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤ کەمتر نەبێت لە ٨٥٪ .

تێبینی / بۆ پۆلی ١٢ی ئامادەیی تەنها ئەو قوتابیانەی دەرچووی پۆلی ١١ی ئامادەیین کە دەرچووی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤ ن وەردەگیرێن.

پاش جیاکردنەوەی فۆڕمەکان هەڵسەنگاندنێک بە زمانی ئینگلیزی لە وانەکانی ( بیرکاری و کیمیا و فیزیا و بایلۆجی و ئینگلیزی ) ئەنجام دەدرێت، کە قوتابی لەیەک ڕۆژدا و لەیەک کاتدا هاوشێوەی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی بە پەڕەی سۆما ئەنجامدەدرێت .

تێبینی / بەرواری پێشکەشکردن لەڕۆژی سێ شەممە ٨/١٣دەستپێدەکات، وە پێویستە فۆڕمەکان لەڕۆژی سێ شەممە ٨/٢٠ بگەڕێندرێنەوە بۆ ئەو ناوەندانەی فۆڕمیان لێ وەرگرتووە.

*فۆڕم وەرگرتن لە کاتژمێر ٩ی بەیانی تا کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ دەبێت .

*قوتابخانەی مامۆستا سەمیر – ئەنالیندی کۆن / ١٠٠ مەتری / نزیک نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا.

سکۆلەرشیپى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە کۆریاى باشور راگ...

سکۆلەرشیپى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە کۆریاى باشور راگەیەندرا