دواى هەفتەیەک
964 فریاى ئەوێش کەوت؛ چاڵوچۆڵییەکانى بازاڕى سەرچنار پڕکرانەوە
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانى
تەنیا چەند رۆژێک دوای ئەوەی 964 کێشەی چاڵوچۆڵییەکانى ناوبازاڕى سەرچنارى سلێمانى خستەڕوو، لایەنى پەیوەندیدار هاتە سەرخەت و ئەمڕۆ چاڵوچۆڵییەکان پڕکرانەوە.
کێشەکە ئەوەبوو، ناوبازاڕى سەرچنار پڕببوو لە چاڵوچۆڵى، ئەوەش هاتوچۆى ئۆتۆمبێلەکان و هاوڵاتیانى قورس کردبوو.
هەفتەى رابردوو و لە 18ـى ئەم مانگە، 964 کێشەکەى پیشاندا و داواکاریی خەڵکەکەى گەیاند، ئەمڕۆ و دواى هەفتەیەک چاڵوچۆڵییەکان پڕکرانەوە و کێشەکە چارەسەر بوو.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح