ژمارەیەک کۆڵبەری رۆژهەڵات لە کاتی کۆڵبەریدا - وێنە: 964
لە سەردەشتی رۆژهەڵات
کۆڵبەرێکی گەنج بە تەقەی هێزە ئەمنیەکان گیانی لەدەست دا
توانا نەقی
کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی شاری مەهاباد، بە ناوی عەلی رەسوڵی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری سەردەشت بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممە 11.8.2024 ئەو کۆڵبەرە 33 ساڵە کە خەڵکی گوندی کورانی شاری مەهابەدە و بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سەر سنووری دوپلوورەی سەردەشت کوژرا.
دەشڵێت، ئەو کۆڵبەرە گەنجە بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە لایەن هێزە چەکدارەکان تەقەی لێ کراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
رێکجراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، عەلی رەسوڵی خێزاندارە و باوکی منداڵێک بووە، ئەو کۆڵبەرە گەنجەی خەڵکی شاری مەهاباد لەم دواییانەدا دانیشتووی شاری نەڵاسی سەر بە سەردەشت بووە.