زۆربەی گۆڕەکان ئاویان تێچووە

لافاو زیانی بە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە هەولێر گەیاند

رێباز یونس – هەولێر

لافاو زیانی بە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە هەولێر گەیاند و زۆربەی گۆڕەکانی ئاویان تێچووە.

گەڕەکی شێخ ئەحمەد یەکێک لەو گەڕەکانە بوو کە بەهۆی لافاوەکەی شەوی رابردوو زۆرترین زیانی بەرکەوت، گۆڕستانی گەڕەکەش لەبەر ئەوەی شوێنەکەی تەختە، ئاو تیایدا کۆبووەتەوە و گۆڕەکان زیانیان بەرکەوتووە.

ئێوارەی دوێنێ و دوای هاتنی شەپۆلێکی بارانی بەلێزمە، لافاو لە زۆربەی گەڕەکەکانی هەولێر دروستبوو، جگە لە زیانە ماددییەکان، لە گەڕەکی هەولێری نوێ منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان لەناو ئۆتۆمبێلەکەی باوکی خنکا و دوای چەند کاتژمێرێک تەرمەکەیان دۆزییەوە، لە گەڕەکی سێ بەردانیش سایەقی شۆفڵێک کە بە هانای خەڵکەوە چووبوو، خنکا و گیانی لەدەستدا.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری