“ تەمەنی شەش ساڵە ”

منداڵێک لە زێی گەورە خنکا

+964

شۆڕش هەرکی – ەولێر

ئەمڕۆ یەکشەممە 11.8.2024 منداڵێکی تەمەن شەش ساڵان لە زێی گەورە خنکا.

زانا نامیق، ئەفسەر لە بنکەی بەرگریی شارستانی خەبات بە 964ی وت، منداڵەکە تەمەنی شەش ساڵە و دانیشتووی گوندی زەنگەلە لە سنووری قەزای خەبات، دانیشتووانی گوندەکە عەرەب و کاکەیین، منداڵەکەش بە نەتەوە عەرەبە.

وتیشی، منداڵەکە لە نزیک شوێنەکە لەگەڵ دایک و برایەکی هاتوونەتە نزیک لێواری زێی گەورە و یاریی کردووە و کەوتووەتە ناو زێی گەورە و تا ئێستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

لەسەرەتای ئەمساڵ تا ئێستا ئەمە11مین کەسە لە زێی گەورەدا بخنکێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

گەنجێک لەزێی گەورە خنکا

گەنجێک لەزێی گەورە خنکا