"لەسەر مینبەری مزگەوت سوکایەتیان کردووە"

بەهۆی ڤیدیۆی چەند گەنجێکەوە لە ناو مزگەوتەکانی خورماتوو رێکاری توند گیرایەبەر

+964

سیروان خورشید – خورماتوو

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، گرتە ڤیدیۆیەک لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک بڵاوبووەوە کە لە یەکێک لەمزگەوتەکانی قەزای خورماتوو، کۆمەڵێک گەنج و ھەرزەکار رۆشتونەتە سەر مینبەر و سوکایەتی و قسەی نەشیاو دەکەن، ئەوەش کاردانەوەی هاوڵاتیانی قەزاکەی لێکەوتووەتەوە.

ئەوقافی خورماتوش دەڵێت ئەو ڤیدیۆیان بینیوە و بەدواداچوونی خۆیان بۆ کردووە کە لەیەکێک لە مزگەوتەکانی قەزاکە تۆمار کراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11.8.2024 هونەر تاهر، بەڕێوەبەری ئەوقافی خورماتوو بە964ـی وت، “ئەوان ڤیدیۆکەیان پێگەیشتووە و بەدواداچونیان بۆ کردووە کە لەیەکێک لەمزگەوتەکانی قەزاکە رویداوە و رێکارەکانیان لەسەر ئەو بابەتە دەست پێکردووە.

وتیشی، پۆلیس و ئاسایشی نشتیمانیان لەو بابەتە ئاگادارکردوەتەوە و دوای بانگهێشتکردنی ئیمامی مزگەوتەکە و لێکوڵینەوەی چڕ لەگەڵیان، لەئێستادا بەبڕیاری قایمقام و پۆلیس، فەرمانی گرتن بۆ ئەو گەنجانە دەرچووە.

ئەوەشی خستەڕوو، کە پێشتر کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان بە نیو کاتژمێر پێش نوێژ و دوای نوێژ کراوە دەبوون، بەڵام دوای ئەم رووداوە، بڕیاریانداوە کە کاتی کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان بەرووی نوێژخوێناندا لەکاتی بانگدا دەکرێتەوە و دوای تەواوبوونی نوێژخوێنان راستەوخۆ دەبێت دەرگای مزگەوتەکات دابخرێت.

ڤیدیۆی ئەو  گەنجانە لەسەر مینبەری مزگەوتەوە قسە دەکەن لای 964 پارێزراوە، بەهۆی نەشیاوی قسەکانیانەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

50 مامۆستای ئاینی داوای دامەزراندن دەکەن

50 مامۆستای ئاینی داوای دامەزراندن دەکەن