رووبەرەکەى حەوت دۆنمە
لە شارێکى عێراق دەستبەسەر کێڵگەیەکى مادەى هۆشبەردا گیرا
964+
وریا فەتاح
ئەمڕۆ هەینی، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەستبەسەرداگرتنی کێڵگەیەکی 7 دۆنمى راگەیاند کە رووەکێکى مادەى هۆشبەرى تێدا بەرهەمدەهێنرا.
ئەرشەد حەکیم وتەبێژى دەزگاى نیشتمانى عێراق رایگەیاند: بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست دەزگای ئاسایشی نیشتمانی کەوتوون کە ئاماژەن بۆ بوونی کێڵگەیەکى چێنراو بە دارى داتورای مادە هۆشبەرەکان،لە شارى مەداین، بۆیە مەفرەزەکانمان بە هەماهەنگى لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بەسەر کێڵگەکەدا گرد.
مەداین شارێکى عێراقە و بە دوورى چەند کیلۆمەترێک لە باشوورى بەغدادى پایتەخت هەڵکەوتووە کە بە ناوچەیەکى مێژوویى ناسراوە.