رێکارەکانی راگیراون

ژووری بازرگانی سلێمانی: هەناردەی کاڵای هەرێم بۆ عێراق دەستپێدەکاتەوە

964+

ژووری هەواڵ

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی بڵاوکراوەتەوە، هەناردەی کاڵاکانی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگاکانی عێراق دەستپێدەکاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 9.8.2024، ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی رایگەیاند، بە نووسراوی رەسمی داوایان کردووە و هەناردەی کاڵاکانی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگاکانی عێراق دەستپێدەکاتەوە.

”حکومەتی فیدراڵی ئەو رێکارانەی تاوەکو یەکی ئەیلول راگرت کە لە بارەی گواستنەوەی کاڵا لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور دەریکردبوون تاوەکو هەردوولا پێداچوونەوە بە رێنماییەکاندا بکەن”، ژووری بازرگانی سلێمانی وا دەڵێت.

لە راگەیەندراوەکەی ژووری بازرگانی سلێمانیدا ئەوە هاتووە کە رێکارەکە ئاستەنگی بۆ گواستنەوەی کاڵای هاوردە و بەرهەمی ناوخۆیی دروستکردبوو، بەجۆرێک دەبوو کاڵای هاودەکراو لە دەرەوە بە بازگەیەکی نەینەوا و بەرهەمی ناوخۆیی بە بازگەی کەرکوکدا تێپەڕ بێت، هەروەها کارگە ناوخۆییەکانیش مۆڵەت لە بەغدا وەربگرن.

دەشڵێت، ”لە سەرەتای رێگریەکان لە بەرهەمی کارگە ناوخۆیەکان لەلایەن بازگەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی داوای لابردنی ئەو بازگانەی کردو و نووسراوی رەسمی ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد”.

ئیبراهیم خەلیل 10 هەزار تۆن کاڵای بۆ تورکیا گەڕاندووەتە...

ئیبراهیم خەلیل 10 هەزار تۆن کاڵای بۆ تورکیا گەڕاندووەتەوە و لەناو بردووە