زوو زوو خاوه‌ن پیشه‌كان كۆده‌كاته‌وه‌

پۆلیسی ئاكرێ خاوه‌ن دوكانه‌كانى موبایلى كۆكرده‌وه‌ و رێنمایی پێدان

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پۆلیسی ئاكرێ زوو زوو خاوه‌ن پیشه‌كانى قه‌زاكه‌ى كۆده‌كاته‌وه‌ و رێنمایی پێویستییان پێده‌دات و ئه‌مجاره‌یان دوكانه‌كانى موبایلى بانگهێشت كردبوو.

عیماد حسێن، وته‌بێژى پۆلیسی قه‌زاى ئاكرێ به‌ 964ـى راگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ خاوه‌ن دوكانه‌كانى موبایل بۆ رێنمایی دانیان بوو له‌باره‌ى كاروبارى رۆژانه‌یان بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروستى كاره‌كانیان به‌ڕێوه‌بچێت.

وتیشی “كۆبوونه‌كه‌ له‌سه‌ر داواى نوسینگه‌ى نه‌هێشتنى تاوان بوو و خاوه‌ن دوكانه‌كانیش ئه‌وانه‌ى سه‌نته‌رى قه‌زا بوون”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، خاوه‌ن دوكانى موبایل هیچ كێشه‌ و گرفتێكیان نیه‌، به‌ڵام ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پیشه‌كان له‌ سه‌نته‌رى ئاكرێ كۆده‌بنه‌وه‌ و رێنمایی پێویستیان پێده‌ده‌ن.

پۆلیسی ئاکرێ شوێنێکی لە مەیخۆران قەدەغە کرد

پۆلیسی ئاکرێ شوێنێکی لە مەیخۆران قەدەغە کرد