شۆفێران ئاگاداربن

سبەی شەقامی گەڕەکی توڕەق لەسەر رێگای هەولێر – موسڵ دادەخرێت

شۆڕش قادری

سبەی شەقامی گەڕەکی توڕەق لەسەر رێگای هەولێر – موسڵ دادەخرێت، شۆفێران ئاگاداربن.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە ئاگادارییەکدا بۆ دانیشتووانی گەڕەکی توڕەق و شۆفێران دەڵێت، کاتژمێر 6ـی بەیانی رۆژی شەممە 22.8.2026 شەقامی هاتن و چوون بۆ ناو گەڕەکی توڕەق لە رێگای سەرەکی هەولێر -موسڵ دادەخرێت، بەهۆی پڕۆژەی دروستکردنی شەقامێکی دووساید لە دەروازەی گەڕەکەکە.

شارەوانی هەولێر داوا لە هاوڵاتیان و شۆفێران دەکات، لە ماوەی کارکردندا، هاوکاریان بن و دەتوانن رێگای باغلومنارە بۆ شەقامی خزمەتگوزاری 120 مەتری و شەقامی نەخۆشخانەی رۆژئاوا وەک رێگای جێگرەوە بەکاربهێنن.