پیشەوەرانی دهۆك خۆپیشاندانیان کرد
+964
هێڤی دێوالی-دهۆك
بەشێك لە خاوەن دوكانەكانی ناوچەی پیشەسازی كۆنی دهۆك گردبوونەوە و داوا دەكەن لە شوێنەكەی خۆیان بمێننەوە.
ئەمڕۆ 25ـی کانونی دووەم، وادەی داخستنی ناوچەی پیشەسازی كۆنی دهۆكە و بڕیارە شوێنەکەی بکرێتە پارك.
نزیكەی 50 خاوەن دوكان لە ناوچەی پیشەسازی كۆن گردبوونەوە و داوا دەكەن لەشوێنەكەی خۆیان بمێننەوە و نایانەوێت بچنە شوینە نوێیەکە، ئەوان دەڵێن: ناوچەی پیشەسازی نوێ خزمەتگوزاری ئاو كارەبا و رێگەوبانی نییە و ناتوانین بچین لەوێ كار بكەین.
ئاراز ئیسماعیل، قسەی بۆ تۆڕی964 کردووە دەڵێت: نامانەوێت بچینە ناوچەی پیشەسازی نوێ و دەمانەوێت لەشوێنی خۆمان بمێنینەوە، چونكە هەست بە مەغدوری دەكەین.
ناوچەی پیشەسازی كۆن 42 دۆنمە، هەمووی دەڕوخێنرێت و لە سەرەتای مانگی داهاتوودا دەستدەكرێت بە دروستكردنی پاركەكە.
ناوچەی پیشەسازی نوێی دهۆك لەسەر رووبەری 690 هەزار مەتر دووجایە بە گوژمەی 62 ملیۆن دینار دروستكراوەو پێكدێت لە دوو هەزار دوكان.