هاتوچۆی زاخۆ: بڕیارەکە جێبەجێ دەکەین

دەروازەکان دەست بە وەرگرتنی پارەی سەرپێچی ئۆتۆمبێلە بیانییەکان دەکەن

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

وەک چۆن ئەو ئۆتۆمبێلانەی تابلۆی عێراقین و لە دەرەوەی وڵات سزای سەرپێچی دەدەن، “بۆ لەمەبەدوا هەر ئۆتۆمبێلێکی بیانی بێتە ناو خاکی عێراق، سزای سەرپێچی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت”.

وتەبێژی هاتوچۆی زاخۆ بە 964ی وت، “هەموو جۆرەکانی سەرپێچی ئەوانیش دەگرێتەوە”.

ئەو سەرپێچیانەی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئۆتۆمبێلە بیانییەکان تۆمارکراون، بە زیاتر لە 20 ملیار دینار خەمڵێندراوە، کە پێش 1.8.2024 تۆمارکرابن لە کاتێکدا لێخۆشبوون بۆ ئەو رێژەیە کراوە و لە رۆژی 1.8.2024 سزاکەیان لەسەر جێبەجێ دەکرێ.

موقەدم محەمەد سڵێمان وتەبێژی هاتوچۆی زاخۆ بە 964 وت، “ئەو گۆژمەی پێشتر لەسەر شوفێرە بیانییەکان بوو، وەزارەت لێیخۆشبوون بۆ سزاکانیان دەرکرد، بەڵام لە 1.8.2024 بڕیاری نوێ چووەتە بواری جێبەجێکردن و ستافی دەروازەکانی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەبێ پاکتاوی سەرپێچی ئۆتۆمبێلە بیانییەکان بکەن پاشتر رێگە بدەن بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان”.

دەبێت لە دەروازەکان تیمی هاتوچۆ پێک بهێنرێت، وتەبێژی هاتوچۆی زاخۆی ئاماژەی بەوەشکرد، “هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە و بنکەیەکی هاتوچۆمان لە دەروازەی سنوری ئیبراهیم خەلیل داناوە بۆ ئەوەی راستەوخۆ بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ سزای سەرپێچی وەربگرین”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

تۆمەتبارێكی

تۆمەتبارێكی "زۆر سەیر" لە زاخۆ دەستگیر كرا

خاوەنی مۆلیدەکانی گەڕەکێکی زاخۆ ئاگادار دەکرێنەوە

خاوەنی مۆلیدەکانی گەڕەکێکی زاخۆ ئاگادار دەکرێنەوە