دادوەرێک لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی _ وێنە: پێگەی گوگڵ
بچن بۆ زانکۆی گەرمیان
دادگای کەرکوک – گەرمیان دەست بە تاقیکردنەوەی شارەزایان دەکات
964+
ئەحمەد مستەفا
سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی کەرکوک – گەرمیان، رۆژی 18.8.2024 دەست بە تاقیکردنەوەی شارەزایانی دادوەری، وەرگێڕی یاسایی، رووپێوی، ئایتی و ژمێریاری دەکات.
بە گوێرەی ئەو لیستەی بڵاوکراوەتەوە، 21 کەس بۆ شارەزای دادوەری، بۆ ئایتی دوو کەس، بۆ ژمێریاری سێ کەس، بۆ رووپێوی یەک کەس و بۆ وەرگێڕی زمانەکان حەوت کەس داوایان پێشکەش کردووە.
دادگاکە دەڵێت، “ئاگادارى ئەو بەڕێزانە دەکەینەوە کە ناویان ئاماژەی پێ کراوە، داواکاریان پێشکەش کردووە بە مەبەستى تۆمارکردنى ناویان لە لیستى شارەزایانى ئەم سەرۆکایەتیە لە 18.8.2024، تاقیکردنەوەیان هەیە لە زانکۆى گەرمیان”.
بۆ شارەزایان مەرج بوو، “داواکار هەڵگری رەگەزنامەی عێراقی بێت، لانیکەم بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لەو بوارەدا هەبێت کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکات و بڕوانامەی هیچ بوارێک بۆ بوارێکی تر قبوڵکراو نیە، وە هەروەها پاش بەدەستهێنانی بڕوانامەکەی، لانیکەم سێ ساڵ ئەزموونی کرداری لەو بوارەدا هەبێـت”.
بەگوێرە رێنماییەکانی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان، “بوونی شارەزاکان هیچ پەیوەندییەکی بە دامەزراندنەوە نیە، کەسی هەڵبژێردراو نەدەوامی دیاریکراوی هەیە نە موچەی جێگیر”.
لیستی ناوەکان: