مادە خۆراکییەکان لای بریکارێکی دابەشکردنی بەشە خۆراک - وێنە: 964
هەریەکەو نیو کیلۆ
دوو مادەی بەشەخۆراکی مانگانە زیاد دەکرێن
964+
ژووری هەواڵ
هەندێک لە مادەکانی بەشەخۆراکی مانگی حەوت لە هەرێمی کوردستان بڕەکانیان زیاد دەکرێت و وەک دوو مانگ بەر لەئێستایان لێدێتەوە، بەڕێوەبەرى بازرگانیى کەلوپەلى خۆراکى هەولێریش دەڵێت، لە سبەینێوە دەستدەکرێت وەرگرتنی پارە لە بریکارەکانی خۆراک.
ئەمڕۆ یەکشەممە 4.8.2024، دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەرى بازرگانیى کەلوپەلى خۆراکى هەولێر بە 964ـی راگەیاند، برنج لە دوو کیلۆ و نیوەوە دەکرێت بە سێ کیلۆ بۆ هەر کەسێک، نیسکیش لە نیو کیلۆوە دەکرێت بە یەک کیلۆ بۆ هەر کەسێک.
“دوو مانگ بەر لە ئێستا برنج هەر سێ کیلۆ بوو بۆ هەر کەسێک، نیسکەکەش کە نیو کیلۆ زیادیکردووە لەبری لەتکە نۆک دابەشدەکرێت”، دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەرى بازرگانیى کەلوپەلى خۆراکى هەولێر وای وت.
ئەو بەشەخۆراکەی کە سبەینێ دابەشدەکرێت هی مانگی حەوتە، بەڕێوەبەرى بازرگانیى کەلوپەلى خۆراکى هەولێر وای وت.