"لەسەر پاشماوەی ئاژەڵ روابوون"
لە خەلیفان هەشت کەسی یەک خێزان بەهۆی خواردنی “کوارگ”ەوە ژەهراوی بوون
964+
ئاکام غەفوور – سۆران
لە سنووری قەزای خەلیفان هەشت کەسی یەک خێزان بەهۆی خواردنی کوارگەوە ژەهراوی بوون و دوای بردنیان بۆ نەخۆشخانەی قەزاکە لە ئێستادا گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران، کەسێکی نزیکی ئەم کەسانەش دەڵێت، ئەو کوارگانە لەسەر پاشماوەی ئاژەڵ روابوون.
زریان فەتاح، کە خێزان و کوڕ و کچێکی ژەهراوی بوونە بە 964 ی وت، لە گوندی بناوی ئەم کوارگانەیان کردوون کە بۆ کەشت و سەیران چووبوونە گوندەکە و دەڵێت “رەنگی کوارگەکان زەرد بوون سەرەتا گومانمان لێیان هەبوو”.
باس لەوەدەکات دوای خواردنی کوارگەکان بە نیو کاتژمێر هەشت کەسەکەی خێزانیان پلەی گەرمیان بەرز بووەتەوە تووشی (تا)یەکی بەرز هاتوون و دەشڵێت “ئێستا لە سۆران لەژێر چاودێری پزیشکی دان”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن