کار لەسەر لیستی موچە دەکات
شاندێکی وەزارەتی دارایی عێراق سەردانی هەرێم دەکات
964+
ژووری هەواڵ
بە مەبەستی راهێنانی فەرمانبەرانی وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی ئامادەکردنی لیستی موچە و وردبینی لە داهاتی نانەوتی، ئەمڕۆ لیژنەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 4.8.2024، تیمی راهێنانی وەزارەتی دارایی عێراق دەچێتە بەشى ژمێریاریى وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان و رێکارەکانی ئامادەکردنی لیستی موچە و وردبینی لە داهاتی نانەوتی زیاتر رووندەکاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی 964، یەکێک لە ئامانجەکانى سەردانەکەی لیژنەکەى وەزارەتى دارایى عێراق، دۆزینەوەی رێگایەکە بۆ کارکردنى هاوبەش لەگەڵ وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان، تاوەکو مانگانە لیستی مووچە و دەرخستەی کۆتایی مانگەکان کە ئامادەی دەکەن، هاوشێوەی ئەوە بێت وەزارەتی دارایی عێراق داوای دەکات.
تاوەکو ئێستا چارەنوسی موچەی مانگی تەموزی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان نادیارە، هەرچەندە سەرەتای ئەم مانگە وەزارەتى دارایى و ئابوورى هەرێم رایگەیاند بڕى زیاتر لە 74 ملیار دینارى بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.