کتێبەکان نەسووتان

ئاگرەکەی شەقامی پیرەمێرد لە سلێمانی بێ زیان کۆنتڕۆڵ کرا

دیلان محەمەدجەزا-سلێمانی

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 9.5.2026 ئاگر لە سەربانی یەکێک لە کتێبفرۆشەکانی شەقامی پیرەمێردی سلێمانی کەوتەوە و هۆکاری ئاگرەکەش هێشتا نازانرێت.

چەند شایەتحاڵێک بە 964یان راگەیاند، تەنیا کەلوپەلی زیادە لەو شوێنەدا هەبووە و ئاگرەکە نەهاتووەتە خوارەوە بۆ کتێبەکان و زیانی گیانیشی نەبوو.

پەیامنێری 964 لەوێ ئامادەبوو، زانیاریی ئەوەی گواستەوە، دوای هەوڵی تیمەکانی بەرگریی شارستانی، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا.

شەقامی پیرەمێرد لە سلێمانی بەوە ناسراوە کە ژمارەیەک کتێبخانەی لێیە.